AP ١٤٠٢ خەرمانان ٢٦ ٠٩:٥٩

کەنعانی هێنایە ئاراوە؛

کاردانەوەی تاران بە بەیاننامەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی

کاردانەوەی تاران بە بەیاننامەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بەیاننامەی ڕافائێل گرۆسی وتی: وڵاتانی ڕۆژاوایی خۆیان ببوێرن لە سیاسەتی کەڵکوەرگرتنی ئاوەژۆ لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی و ئیزن بدەن کە ئەو ڕێکخراوە بێ لایەن کار بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بەیاننامەی گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەسەر هەوڵی ئێران بۆ هەڵوەشاندنەوەی پۆستی چەند چاوەدێری بە ئەزموونی ئاژانس، وتی: بەداخەوە سێ وڵاتی ئەورووپی و ئەمریکا سەرەڕای هاوکاری ئەرێنی، سازێنەر و بەردەوامی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئاژانس، بە زیادەخوازی و بە ئامانجی تێکدانی کەشی هاوکاری ئێران و ئاژانس، لە شۆرای حوکام بۆ ئامانجی سیاسی خۆیان کەڵکی ئاوەژۆ وەردەگرن.

کەنعانی زیادی کرد: ئێران پێشتر نیسبەت بە لێکەوتەکانی ئەو جۆرە هەڵوێستە سیاسیانە لەوانە هەوڵ بۆ سیاسی کردنی کەشی ئاژانس هۆشداریی دابوو.

ناوبراو جەختی کرد: هەوڵی ئەم دواییەی ئێران بە پێ مافی سەروەریی لە مادەی 9 ی ڕێککەوتننامەی گشتی پادمانی نێوان ئێران و ئاژانس ئەنجام دراوە.

News ID 47345

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha